کۆمپانیای نەوتی بەریتانی هەزاران هەلی کار رادەگەیەنێت

کۆمپانیای نەوتی بەریتانی، دەست بەکارەکانی دەکات لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری کەرکوکدا و هەزاران هەلی کار بۆ هاوڵاتییان دەرەخسێنێت.

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە، دوای واژووکردنی گرێبەستەکەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، کۆمپانیای نەوتی بەریتانی BP بەمزووانە دەست بەکارەکانی دەکات لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری کەرکوکدا.

ئاماژەیان بەوەشداوە، لە ناوەڕۆکی گرێبەستی نێوان کۆمپانیاکە و حکومەتی عێراقدا بڕیاردراوە رێژەی کارمەندانی کۆمپانیاکە 85%ـی هاوڵاتیی عێراق بن، بەوهۆیەوە هەزاران هەلی کار بۆ هاوڵاتییانی عێراق بە گشتیی و شاری کەرکوک بە تایبەت دەرەخسێنرێت.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، رێکەوتنەکە دەربارەی چاکسازیکردن و بەرەوپێشبردنی چوار کێڵگەی نەوتە لە شاری کەرکوکدا، کە بریتین لە کێڵگەکانی: (بای حەسەن، هاڤانە، جمبور و بابە گوڕگوڕ).

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خۆبەڕێوەبەریی ڕۆژئاوا داوای چارەنووسی دەستگیرکراوەکانی لە حکومەتی هەرێم دەکات

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەریی ڕۆژئاوا، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات چارەنووسی نوێنەران و ئەندامانی پەیەدە کە لە فڕۆکەخانەی…
زیاتر ببینە

د. خالید حەیدەر: ئەگەر هەیە لە یاسای بودجەی ساڵی 2026 نرخی گۆڕینەوەی دۆلار بەرامبەر دینار زیادبکرێت

د. خالید حەیدەر ئاشکرایدەکات، ئەوەی کاریگەرییەکی گەورە لەسەر نرخی دینار دادەنێت لە عێراقدا، گرژییە سیاسییەکانە. د. خالید حەیدەر،…
Total
0
Share