ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بەرزتربووەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری وڵات بۆ 26 حاڵەت بەرزبووەوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ژمارەی تووشبووانی تای خوێنبەربوون بەرزبووەتەوە بۆ 26 حاڵەتی دەستنیشانکراو.

دەشڵێت، پاش ئەو گیانلەدەستدانەی دوێنێ کە لە کەرکوک تۆمارکرا، کۆی ژمارەی گیانلەدەستدان لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە چوار حاڵەت.

تای خوێنبەربوون، نەخۆشییەكی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە؛ بەپێی راپۆرتێکى رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، %40ـی ئەو كەسانەی توشی دەبن، گیانلەدەستدەدەن.

ئەو نیشانانەی کە رەنگە ببنە مەترسی لەسەر ژیان بریتین لە (خوێنبەربوون لە ژێر پێست، لە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش، یان لە دەم، چاو و گوێ، هەروەها تێکچوونی کارکردنی کۆئەندامی دەمار، کۆما، هێڵنج، لەکارکەوتنی گورچیلە یان جگەر، کێشەی هەناسەدان).

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share