ئەمشەو بارانبارین بەردەوامدەبێت و لە چەند ناوچەیەك بەفر دەبارێت

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو تاوەكو دەنگانی شەو لە هەندێك شوێنی بادینان و هەولێر و سنووری ئیدارەی راپەڕین و زۆر شوێن لە گەرمیان و سنووری پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئەگەری باران ماوە بە بڕی جیاواز كەم بۆ مامناوەند و لە بەشێك شوێنی گەرمیان و هەڵەبجە و سلێمانی و لە ناوچە سنووریی و شاخاوییە بەرزەكانیش بەفر دەبارێت.

راشیگەیاند، لە كاتەكانی بەرەبەیان شەپۆلەكە بە گشتی كۆتایی دێت و سبەی لە هەندێك شوێنی كەم و زیاتر كوێستانەكان ئەگەری رێژنە بارانی كاتی كورتخایەن هەیە و لە زۆرینەی ناوچەكان كەشوهەوا سەقامگیرە كە گونجاوە بۆ گەشتكردن.

وتیشی، “كۆتایی هەفتە و پێنجشەممە و هەینی و شەممەش كەشوهەوا لەبار و گونجاوە بۆ گەشت و دەرەوە هیچ شەپۆلێكی دابارین لەئارادانییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم: بە دەرچوو هەژمارکردنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی کوردیدا کەوتوون نادەستوورییە

دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاری وەزارەتی پەروەردە بە دەرچواندنی ئەو خوێندکارانەی لە وانەی زمانی کوردیدا…
زیاتر ببینە

تۆمەتباری وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی رێگای پێنجوێن-سلێمانی دەستگیرکرا

دەزگای ئاسایشی هەرێم، رایگەیاند، “تۆمەتباری رووداوی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی رێگای پێنجوێن-سلێمانی دەستگیرکرا”. دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share