ئەمشەو لە شارەكان باران و خۆڵ و لە چیاكان بەفر دەبارێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو ئەگەری دەستپێكردنەوەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هەیە كە لە سەنتەری شارەكان باران و خۆڵ) و لەسەر لوتكەی چیاكان بەفر دەبارێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمشەو ئەگەری دەستپێكردنەوەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هەیە بە تایبەت لە سەنتەری شارەكان باران و خۆڵ دەبارێت و هاوكات بەفر لە سەر لوتكەی چیاكان دەبارێت و سبەی پلەكانی گەرماش بە نزیكەی (3-4) پلە نزمدەبنەوە.

بارانى 12 کاتژمێرى ڕابردوو:-
دهۆک و زاخۆ دڵۆپ دڵۆپ باریوە
بارزان 1.0 ملم
ئامێدى 0.4 ملم
مێرگەسور 0.6 ملم
سیدەکان 4.6 ملم
مەودا بینین کاتژمێر 9ى شەو
هەولێر 5 کم
پیرمام 700 مەتر
سلێمانى 1 کم
چەمچەماڵ 3 کم
دهۆک 9 کم
زاخۆ 9 کم
کەرکووک 4 کم
دووز 6 کم
بابەتی پێشتر

لە كۆیە ژنێك بە مردوویی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

گاردیان: گومانی گەندەڵی لەسەر كارمەندانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر ئەمبۆڵانسێک ڕفێندرا

پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمبۆڵانسێکی فەرمانگەی تەندروستی لە لایەن شۆفێرێکی پێشووتری فەرمانگەوە ڕفێندراوە و پاش ماوەیەکیش توانراوە بیدۆزنەوە و…
Total
0
Share