چی بەسەرهاتووە؟ یەک وەرزی هازارد لە ڕیاڵ مەدرید یەکسانە بە حەوت ساڵی چێڵسی

ئەستێرەی ناوداری یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئیدین هازارد لە ماوەی ساڵێکدا چەندینجار تووشی پێکان بووە و زینەدین زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی ناچارە پشت بەتواناکانی نەبەستێت.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە وەرزی ڕابردوو بۆ وەرزی نوێ هازارد تەنها بەشداری 22 یاری کردووە، ئەو ڕێژەیەش بۆ یاریزانێک نرخەکەی 150 ملیۆن یورۆ بووە بەهیچ شێوەیەک وەک دەستکەوت ئەژمارناکرێت.

بەپێی داتاکانی دەیلی مەیڵ، ئەستێرە بەلجیکیەکە لە ماوەی حەوت وەرز یاریکردنی بۆ یانەی چێڵسی تەنها لە 27 یارییدا بەهۆی پێکانەوە بەشداری نەکردووە، ئەو ڕێژەیەش هاوتایە لەگەڵ ڕێژەی بەشدارینەکردنەکانی لە ماوەی وەرزێکدا لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید.

پێکانەکانی هازارد بریتیبوون لە لێکپچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆ، ماندوبوونی ماسولکەیی، بەرکەوتن و ئازاری قولە پێ، پاشان پێکانی قورستر لە جۆری شکانی ئێسکی پێ، بەم هۆیەشەوە چەند مانگێک لە یاریکردن دابڕاوە.

هۆکاری پێکانەکانی ژمارە 7 نەزانراوە، زۆرینەی میدیا و هاندەران بە سەرسامییەوە لێی دەڕوانن، تەنانەت ڕۆژنامەکانی مارکا و ئاس ئاماژەیان بە ناپڕۆفیشناڵبوونی ئەستێرە جیهانییەکە کردووە لە هەندێک ڕووەوە، بەتایبەت لە کاتی حەوانەوەکان کە هەموو وەرزێک کێشی بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و دواتر بە زەحمەت توانا جەستەییەکانی دەگەڕێنێتەوە، هەر ئەوەش بە هۆکاری پێکانە لەسەریەکەکانی لە قەڵەمدەدەن.

بڕیاربوو لە ڕوبەڕوبوونەوەی هەفتەی داهاتوو هازارد بگەڕێتەوە و بەشداری چالاکییەکانی لالیگا  و چالاکییە نێودەوڵەتییەکان بکات، بەڵام بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دووچاری پێکان هاتەوە، بەپێی پشکنینی ستافی پزیشکی مێرەنگی، ناوبراو بۆ ماوەی چوار هەفتەی دیکە دووردەکەوێتەوە.

بابەتی پێشتر

جەنگی ڕاگەیاندنی نێوان بەڕێوبەر و ڕاهێنەری پاریس کۆتاییەکی خراپی دەبێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) لە هەفتەی چواری پریمەرلیگدا ئارسیناڵ گەڕایەوە چوارینەی لوتکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share