لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین و تەرزەبارین دەکرێت، بۆیە داوا لە هاوڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەین ئامادەکاری بکەن بەتایبەت بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی پارێزراو پارکینگ بکەن تا لە زیان بەدوور بن.

هەفتەی رابردوو شەپۆلێکی چڕی تەرزەبارین سنووری سۆرانی گرتەوە بەهۆیەوە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکان: بەرنامەی هەڵکردنەوەی مۆلیدەکانمان نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “بەرنامەی هەڵکردنەوەی مۆلیدەکانمان نییە”. عوسمان محەمەد، سەرۆکی کۆمەڵەی مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی، رایگەیاند،…
زیاتر ببینە

چارەنوسی منداڵێكی ئەو خێزانە كوردەی لە ئاوەكانی فەڕەنسا خنكان نادیارە

چوار ئەندامی خێزانێكی كوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەمیانەی هەوڵیاندا بۆ گەیشتنە بەریتانیا خنكان، چارەنوسی منداڵێكی ساواشیان نادیارە. میدیاكان بڵاویانكردەوە،…
زیاتر ببینە

زۆرینەی توندوتیژییەکانی دژ بە ژنان بەهۆی چییەوەیە؟

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوندوتیژیی خێزانی لە سلێمانی، رایگەیاند، زۆرینەی توندوتیژییەکان بەهۆی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانەوەیە. راز فریا، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share