دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر رادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت، توانیویانە دەست بەسەر بڕی چوار کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا بگرن و دوو بازرگان دەستگیربکەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەرین بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، شەوی 13ی تشرینی یەکەمی 2025, لەسەر بنەمای زانیاریی پێشوەخت و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانیان لە سنووری ئیدارەی راپەرین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەست بەسەر چوار کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری ‘کریستاڵ’ و بڕی 750 دەنک حەبی ‘ترامادۆڵ’ بگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 26 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان لە بڕیارەكەی دادگای پێداچوونەوە دا

تیمی پارێزەرانی سزادراوانی بادینان تانەیان پێشكەشی دادگای پێداچوونەوە كرد، لەسەر بڕیاری پەسەندكردنی سزای زیندانیكردنی چالاكوانان و ڕۆژنامەنووسانی بادینان…
Total
0
Share