عێراقییەكان سێیەم زۆرترین كڕیاری موڵكن لە توركیا

دەستەی ئاماری توركیا ئاشكرایكرد، پاش ڕوس و ئێرانی، عێراقییەكان سێیەم گەورە كڕیاری موڵكن لە توركیا لە مانگی ئابی ڕابردوودا.

بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەكە، فرۆشتنی خانوو لە توركیا بە كەسانی بیانی لە مانگی ئابدا بەڕێژەی 10.1% دابەزیووە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی پێشوو و بووەتە پێنج هەزار و 273 خانوو.

ئەنتاڵیا لە ڕیزبەندی یەكەمدایە بە فرۆشی هەزار و 814 خانوو و شوقە، ئەستەنبوڵ لە پلەی دووەم دێت بە فرۆشی هەزار و 750 پاشان مێرسین بە 317 خانوو.

بەپێی ئامارەكە لەماوەی هەشت مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 44 هەزار و 95 خانوو و شوقە لە توركیا بە كەسانی بیانی فرۆشراوە بە بەرزبوونەوە بە ڕێژەی 44.6% بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی پێشوو.

ڕوسەكان لە پێشەنگی هاوڵاتیی وڵاتانی دیكەدان لە ڕووی زۆرترین كڕینی موڵك لە توركیا، پاشان ئێرانییەكان دێن لە ڕیزبەندی دووەم، عێراقییەكانیش سێیەمن. دوای ئەوانیش خەڵكانی ئەڵمانی و كازاخستانی دێن.

عێراقییەكان لە ساڵی 2015ەوە لە ڕیزبەندی یەكەمی كڕینی خانوو و شوقەدابوون لە توركیا، بەڵام لەگەڵ سەرەتای ساڵی 2021دا چوونە ڕیزبەندی دووەم پاش ئێران، بەر لەوەی بچنە ڕیزبەندی سێیەم لە مانگی نیسانی ڕابردووەوە دوای كۆنتڕۆڵكردنی بازاڕی موڵكی توركیا لەلایەن ڕوسەكانەوە.

بابەتی پێشتر

هاوسەرگیریی ئەنجێلینا جولی و ئەکتەرێکی عەرەب زۆرترین گەڕانی بۆکراوە

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ ئایفۆن 14 لە سلێمانی دەخرێتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داعش هێرشێکی دیکەی ئەنجامدا

چەکدارانی داعش لە سنووری ناحیەی قەرەتەپە بە چەکی قەناس هێرشیانکردووەتە سەر سوپای عێراق. کەمێک بەرلە ئێستا چەکدارانی داعش…
Total
0
Share