کۆمسیۆن: بۆ رۆژی دەنگدان پێویستمان بە 250 هەزار کارمەند هەیە

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ رۆژی دەنگدان پێویستیان بە نزیکەی 250 هەزار کارمەندی سەر سندوقەکان هەیە.

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، رایگەیاند، وەکو ئامادەکارییەک بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی یەک رۆژ پێویستی بە نزیکەی 250 هەزار کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان هەیە، جا چ فەرمانبەر بێت، یان دەرچوو و خوێندکاری زانکۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا رۆژی دووشەممە، ژمارەی داواکاران گەیشتووەتە 187 هەزار و 861 کەس.

کۆمسیۆن دەشڵێت، عەلی ساڵح جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی هەڵبژاردنەکان پەیوەندیی بە نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی عێراقەوە کردووە بۆ وەرگرتنی رەزامەندی، بەمەبەستی دەرکردنی سوپاسنامە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە لە رۆژی هەڵبژاردندا، دەبنە کارمەندی سەر سندوقەکانی دەنگدان.

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 2025/11/11، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

روانگەی سەوزی عێراق: بەهۆی خۆڵبارینەوە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن دۆلار زیانی پێدەگات

روانگەی سەوزی عێراق رایدەگەیەنێت، زیانەکانی خۆڵبارین لەسەر عێراق، بە یەک ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا دەخەمڵێندرێت. روانگەکە لە بەیاننامەیەکدا…
زیاتر ببینە

پەرلەمان گرانیی بەنزین بێ ئامادەبوونی وەزیری پەیوەندییدار تاوتوێدەكات

ڕۆژی سێشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە، بێ ئامادەبوونی وەزیری سامانە سروشتییەكان، پرسی گرانبوونی سووتەمەنییەكان تاوتوێدەكرێت. د.رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی…
Total
0
Share