کۆچەر جەمال: ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان نزیکەی حەوت مەتر زیادیکردووە

بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، رایگەیاند، بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان نزیکەی حەوت مەتر زیادیکردووە.

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەهۆی ئەو بارانەی لە 24 کاتژمێری رابردوو باریوە ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان 50 سانتیمەتر زیادیکردووە.

وتیشی، “ئەمساڵ کۆی گشتیی ئاستی ئاوی بەنداوەکە بەراورد بە ساڵی رابردوو شەش مەتر و 70 سانتیمەتر زیادیکردووە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی کەسێکی دەستگیرکرد، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆی‌ له ‌ئافره‌تێك كردبوو

پۆلیسی‌ ‌سلێمانی‌ ڕایگەیاند، تۆمه‌تبارێكیان دەستگیركردووە كە هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆ تایبه‌تییه‌كانی لە ئافرەتێك کردووە. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌…
Total
0
Share