سەرۆك كۆماری عێراق داوادەكات كابینەی حكومەتی هەرێم بە زووترین كات پێكبهێندرێت

سەرۆك كۆمار پێشوازی لەبەرپرسی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.

ئەمڕۆ یەكشەممە ، د. لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆماری عێراق لە بەغداد پێشوازیكرد لە نزار محەمەد سەعید بەرپرسی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد.
لە كۆبوونەوەیەكدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق و هەرێمی كوردستان و پێشكەوتنی ناوچەكە تاوتوێكرا.
سەرۆك كۆمار تەئكیدی لەسەر گرنگیی یەكڕیزیی سەرجەم هێزە سیاسییەكان كردەوە لەپێناو بەدیهێنانی هیوا و ئاواتەكانی گەلەكەمان و ئاماژەی بەپێویستيی هەماهەنگی و هاریكاری كرد بەشێوەیەك كە تەبایی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە لە نێوان پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عێراقدا بەهێزبكات.
سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگیی خێراكردنی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردەوە بۆ ئەوەی رۆڵی خۆی ببینێت لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی بە هاوڵاتییان و رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگ و پێشكەوتنە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان.

هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان تاوتوێكران جەخت لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی راوێژ و كۆبوونەوە و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە پێی یاسا و دەستوور و لێكتێگەیشتنی سیاسی كرایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتی و پارتی: هەوڵی جددی بدرێت بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کارابکرێتەوە

راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئابی 2025…
Total
0
Share