گومانلێکراوێک بە تۆمەتى سووتانى بازاڕى دارەسووتاوەکە دەستگیرکرا

پۆلیسى سلێمانى رایدەگەیەنێت، کەسێک کە کارى لەحیمى لە بازاڕى دارەسووتاوەکەدا کردووە بە تۆمەتى سووتانى دوکانەکانى بازاڕەکە دەستگیرکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى بە تۆڕى میدیایى ئێستاى راگەیاند، لەلایەن هێزەکانیانەوە گومانلێکراوێک بە تۆمەتى رووداوى سووتانى گوزەرێکى بازاڕى دارەسووتاوەکە دەستگیرکرا.

وتیشى، “گومانلێکراوەکە شەوى پێشتر کارى لەحیمى لەناو بازاڕەکەدا کردووە و گومان دەکرێت سەرچاوەى رووداوەکە بێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لە بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکات

قـ.ـەیس خـ.ـەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق پیرۆزبایی یادی 51 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بافڵ…
Total
0
Share