کەشناسیی هەرێم: بەفر و بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، “بەفر و بارانبارین چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و تێكەڵبوونی بارستەهەوایەكی سارد بە كەشی ناوچەكەمان لە رۆژی دووشەممەوە ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچەهەور دەبێت، باران بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت”.

کەشناسیی هەرێم دەشڵێت، “كاریگەریی ئەم شەپۆلە لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە زیاددەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند و هەندێک كات لێزمەباران و هەورەبروسکەش دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لە رۆژی سێشەممە كاریگەریی شەپۆلی بارانبارین فراوان و زیاتردەبێت لە سەرجەم ناوچەكان باران دەبارێت”.

باس لەوەشدەکات، “لەدرەنگانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە كاریگەریی ئەم شەپۆلە كۆتاییدێت، لەماوەی كاریگەریی شەپۆلەکە پێشبینیی زیادبوونی خێرایی باو بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەکرێت كەهەندێک كات لەگەڵ باران تێكەڵدەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم لەسەر لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: پێشتر پارتی بە ڕێبوار تەهایان دەوت تەنیا کلێنس کۆدەکاتەوە ئێستا دەڵێن باشترین پارێزگارە

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئەم سێ ڕۆژە میدیا و جەماوەرەکەی شەرمەزارکردووە. لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکەین

وەزیری نەوتی عێراق، رایگەیاند، نەوتی کەرکوک لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکەین. حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، دوایین گۆڕانکارییەکانی…
Total
0
Share