بومەلەرزەیەکی بەهێز ئێرانی هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز رۆژئاوای ئێرانی هەژاند.

بنکەی جیۆلۆجی ئەڵمانی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.7 پلە بە پێوەری رێختەر بەشی رۆژئاوای ئێرانی هەژاندووە.

ئاشکراشیکرد، بومەلەرزەکە لە قوڵایی 10 کیلۆمەتر لە ناخی زەوی روویداوە.

تا ئێستا میدیاکانی ئێران هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانی بومەلەرزەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بلینکن: سەرنجمان لەسەر ئامانجە سەرەتاییەکانمانە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی لە گرنگیدان بە ئامانجە سەرەتاییەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەردەوامە. ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی…
Total
0
Share