کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: 77 هەزار کەس ناویان لە لیستی دەنگدەران نوێکردووەتەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، هاوڵاتییان پێشوازییەکی باشیان لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کردووە و تا ئێستا 77 هەزار کەس ناویان لە لیستی دەنگدەران نوێکردووەتەوە.

نەبراس ئەبو سەودە، جێگری سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند، لە ئێستادا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کار بە هەردوو یاسای ژمارە چواری ساڵی 2023 و ژمارە 12 ی ساڵی 2018 دەکات بۆ ئامادەکاریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجامدەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییان پێشوازییەکی باشیان لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران کردووە و تا ئێستا 77 هەزار کەس ناویان لە لیستی دەنگدەران نوێکردووەتەوە.

لە 25 ی ئازارەوە پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران دەستیپێکردووە و بڕیارە بۆ ماوەی یەک مانگ بەردەوامبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
Total
0
Share