كازمی زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكات.. هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە؟

حكومەتی عێراق بە فەرمانی كازمی بەردەوامە لە دابەشكردنی زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا، ڕاوێژكارێكی ناوبراو دەڵێت، هەموو هاوڵاتییان سوودمەنددەبن جگە لە هاوڵاتییانی هەرێم.

سەباح عەبدولـلەتیف ڕاوێژكاری مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ڕایگەیاند، پڕۆژەی “خانووەكەم” بەردەوامە و حكومەت 38 هەزار پارچە زەویی دابەشكردووە و بڕیارە 550 هەزار پارچە زەوی دابەشبكرێن بەسەر هاوڵاتییاندا.

وتیشی، هەموو هاوڵاتییانی عێراق سوودمەندەبن لە پڕۆژەكە جگە لە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان.

لە ماوەی ڕابردوودا مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، مكوڕن لەسەر دابەشكردنی زەوی بەسەر هاوڵاتییاندا و پڕۆژەكە لەڕێگەی ناونووسكردنی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت و هیچ خزمخزمێنە و بەكارهێنانی دەسەڵات و دەستوەردانی حزبەكان و بەرپرسانی تیادا ناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چوارچێوەی هەماهەنگی: جەخت لە کاندیدبوونی نوری مالیکی دەکەینەوە

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان رایدەگەیەنێت، نوری مالیکی کاندیدیانە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و ناگۆڕدرێت. لە بەیاننامەیەکدا، چوارچێوەکە رایگەیاند، “چوارچێوەی هەماهەنگی…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن: بۆ وەرگرتنی كۆدی كاندیدبوون سەردانی ئۆفیسەكانمان بكەن

کۆمسیۆن رایدەگەیەنێت، “بۆ وەرگرتنی کۆدی کاندیدبوون پێویستە حزب و کاندیدە سەربەخۆکان سەردانی ئۆفیسەکانمان بکەن”. كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی…
Total
0
Share