بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رەتیدەكاتەوە تەرمی ئاڤێستا یوسف دۆزرابێتەوە.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دۆزینەوەی تەرمی ئاڤێستا یوسف دوورە لە راستییەوە و تیمەكان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمەكەیدا.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تكایە هەواڵی فەیك بڵاومەكەنەوە و رەچاوەی باری دەروونیی ئەم خانەوادەیە بكەن.”