پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی تەقەكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “بەتۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی و لە ژێرفشاری هێزەكانی پۆلیسدا تۆمەتبارێك خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستگیركرا”.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە سنووری بنكەی پۆلیسی سەیوان دەنگی تەقە بیسترا، هێزەكانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەكە كەوتن و دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان، لە ژێر فشاری مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەیوان، تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد “.

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، “ئێستا تۆمەتبار لە دایكبووی 2001، بە بڕیاری دادوەر راگیراوە “.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پاش ڕووداوی گیـ.ـانلەدەستدانی یارا ئاریان پەروەردەی سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم خوێندنگەکان دەکات

پاش ڕووداوی گـ.ـیانلەدەستدانی (یارا ئاریان)، پەروەردەی سلێمانی داوایەکی بەپەلە ئاڕاستەی سەرجەم خوێندنگەکان دەکات. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە…
Total
0
Share