کۆنترین پینەدۆزی شاری کەرکوک کۆچی دواییکرد

کۆنترین پینەدۆزی شاری کەرکوک لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ هەینی، بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری کەرکوک، دایی جەبار سابرا ئەو هاوڵاتییەی ماوەی 60 ساڵ کاری پینەدۆخی دەکرد کۆچی دوایی کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، دایی جەبار سابرا کۆنترین پینەدۆزی شارەکە بووە و لەمنداڵییەوە فێری کاری پینەدۆزیی بووە، دوکانەکەشی کەوتووەتە بازاڕی قۆرییەی شاری کەرکوکەوە، ئەمڕۆش لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

هاوکات، ناوبراو یەکێک بووە لە هاوڕێیەکانی رەوانشاد “سەرۆک مام جەلال” و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ ناوبراودا هەبووە و بەردەوام سەردانی کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی راژەی فیدڕاڵی: بەم زووانە ئەنجامی دامەزراندنی یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە بەرزەکان رادەگەیەندرێت

ئەنجوومەنی راژەی گشتیی فیدراڵی بڵاویکردەوە، بەم نزیکانە ئەنجامی دامەزراندنی سێ یەکەمەکان و ئەوانەی هەڵگری بڕوانامەی باڵان رادەگەیەنن. ئەنجومەنەکە…
Total
0
Share