پیاوێك بەهۆی ژووری نووستنەوە خرایە زیندانەوە

هۆڵی دادگایەكی عێراقی فۆتۆ: AFP

بەهۆی ئەوەی ژووری نووستنەكەیانی سووتاندووە، پیاوێك بە شەش مانگ زیندانیكردن سزادرا.

پیاوەكە لەگەڵ هاوژینەكەیدا بووە بە شەڕیان و لە كاردانەوەی شەڕەكەدا، پیاوەكە گڕی لە ژووری نووستنەكەیان بەرداوە و سووتاندوویەتی، وەك راگەیەندراوی دادگا ئاشكرایكردووە.

رووداوەكە لە شاری كوتی باشووری عێراق روویداوە و راگەیەندراوی دەسەڵاتی دادوەری دەڵێت، “ئەمڕۆ دادگا سزای شەش مانگ زیندانیكردنی بەسەر پیاوەكەدا سەپاند”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەوروپا کۆنفرانسی ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ڕێکدەخەن

بەرپرسی بەرنامەکانی پەرەپێدانی عێراق سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە نەتەوە یەکگرتووەکان بە هاوبەشی لەگەڵ یەکێتیی ئەوروپا،…
Total
0
Share