فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەى دابەشکردنی کارەبای کەرکوك گردبوونەوە

فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەى دابەشکردنی کارەبای کەرکوك گردبوونەوە  و داوای بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانیان کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرمانبەرانی گرێبەستی فەرمانگەى دابەشکردنی کارەبای کەرکوك گردبوونەوە و رایانگەیاند، ئەو بڕیارەی لەبارەی بە هەمیشەییکردنی گرێبەستەکانمانەوەیە جێبەجێبکرێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، لە شاری کەرکوک ژمارەمان 353 کارمەند و لە عێراقیش زیاتر لە حەوت هەزار کارمەندیی سەر بە بەشی خوێندنەوەی پێوەرەکانی کارەباین.

ئەوەشیان خستەڕوو، گرفتەکەمان لەلایەن وەزارەتیی دارایی عێراقەوەیە و چاوەڕێی نووسراوی فەرمین لەلایەن تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەمان، ماوەی پێنج ساڵ زیاتریش دەبێت داواکاریمان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری سلێمانی: هێڵی شەمەندەفەر دەگەیەندرێتە دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرۆك كۆماری ئێران بڕیاریداوە هێڵی شەمەندەفەری کوردستان تا دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ درێژبکرێتەوە. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری…
Total
0
Share