هاوردەکردنی ژمارەیەک بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ ناوخۆی عێراق قەدەغەکرا

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی 37 بەرهەمی کشتوکاڵی جۆراوجۆری بۆ ناوخۆی عێراق قەدەغەکرد.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری وەزیری کشتوکاڵ هاوردەکردنی ژمارەیەک بەرهەمی کشتوکاڵی بۆ عێراق قەدەغەکرا کە بریتین لە 37 بەرهەمی کشتوکاڵی جۆراوجۆر.

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێكی ئەو بەرهەمانەی کە هاوردەکردنیان قەدەغەکراوە بریتین لەمانە: (هێلکە، ئاژەڵی گەورە و بچوک وەک گامێش، مەڕ، ئەسپ، پڕۆتینی ئاژەڵ، مریشکی زیندوو، پیاز، هەنگوین، قارچك، رووەکی زەیتوون و گوڵەبەرۆژە، توتن، لیمۆ، هتد..)

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ئاماژەی بەوەشدا، بڕیاری قەدەغەکردنی ئەم بەرهەمە کشتوکاڵییانە لەپێناو رێکخستن و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەلی زەیدی: ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی بۆریی عێراق-تورکیاوە هەناردە دەکرێت

سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوت ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانە 750 هەزار بەرمیل نەوت لە ڕێی…
زیاتر ببینە

ئامارەكانی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بە ماددەی هۆشبەرەوە لە عێراق مەترسیدارن

پرسی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەعێراقدا مشتومڕی بەردەوامی لەسەرە، لێدوانە ‏فەرمییەكان لەوبارەیەوە باسلەوەدەکەن، ڕێژەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لەناو ‏گەنجان…
Total
0
Share