فەرمانگەیەکی حکومی مامەڵەکردنی بە پارەی کاش راگرت

بەرێوەبەرایەتیی باری شارستانی و پاسپۆرتی عێراق مامەڵەکردنی بە پارەی کاش راگرت و دەڵێت، “ئەم بڕیارە لە رۆژی چوارشەممەوە جێبەجێدەکرێت.”

بەڕێوەبەرایەتیی باری شارستانیی و پاسپۆڕت و نشینگەی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە، دەست بە پارەدان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەکرێت و پارەدانی کاش بە هەموو جۆرێک کۆتایی هات.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارەکە لە وەزیری ناوخۆوە دەرچووە و ئەوانیش جێبەجێیان کردووە و بەهەموو شێوەیەکیش بۆ پارەدان لەناو فەرمانگەکان چی تر پارەی کاش کاری پێ ناکرێت و تەنها لە رێگەی سیستمی posەوە دەبێت.

هاوکات، بڕیارەکە لە رۆژی یەکی ئایارەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەتەواوی ئامادەکراون و هیچ کێشەیەک نەماوە لەبەردەم پڕۆسەکەدا.

جەختیش کراوەتەوە، ئەم هەنگاوە بۆ گەشەپێدان و ئاسانکاریکردنی رێکارەکانە بۆ هاوڵاتییان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەستەی دادوەری پێداچوونەوەی بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردن تەواوکرد

دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، پێداچوونەوەیان بەسەرجەم تانەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران تەواوکردووە. ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق بڵاویکردەوە، لەلایەن…
Total
0
Share