کۆنفرانسی دیداری یەکێتی لە رانیە بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی نیسانی 2025، نۆیەمین کۆنفرانسی دیداری یەکێتی لە قەزای رانیە بەڕێوەدەچێت.

سکرتاریەتی لیژنەی باڵای دیدار رایگەیاند، نۆیەمین کۆنفرانس دوای کۆنفرانسەکانی ( موسڵ، سلێمانی، دهۆک، هەولێر، کۆیە، گەرمیان، شارەزوور و کەرکوک ) دێت و کۆتا کۆنفرانسی پێش دیدارە گشتییەکەیە، سەرجەم ئەم کۆنفرانسانە لە چوارچێوەی ئامادەکاریدان  بۆ دیدارە گەورەکە بە ئامادەبوونی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی کۆنگرەی پێنجەم، دیداری یەکێتی چالاکییەکی رەسمیی دەورییە و بەشێکە لە وێستگەکانی خەباتی فراوانی هەڤاڵانە، یەکەم دیداری یەکێتی بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، لە 12ی ئازاری 2022 دەستپێکرد و لە31ی ئایاری 2022 کۆتایی بەکارەکانی هێنا و سیاسەتەکانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا داڕشت و بووە بنەمایەک بۆ سیاسەتی گشتیی یەکێتی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە: پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن

وەزارەتی پەروەردە، ڕایگەیاند، پێویستمان بە دابینکردنی 200 سمارت بۆرد هەیە بۆ ناوەندەکانی خوێندن. وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند،…
Total
0
Share