بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوادەخوازین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، هیواخوازن ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان.

بەبۆنەی سەری ساڵی ئێزدییەکان بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی نوێی ئێزدییەکان پیرۆزبایی گەرم لە خوشک و برایانی ئێزدی دەکەم و هیوادارم هەمیشە لە خۆشی و شادیدا بن.

هەر لە پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، هیوادەخوازین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بە کەسوکارە رفێنراوه‌كانیان شادببنەوە تاوەکو کەمێک لە ئازاری چەند ساڵەیان کەمببێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستیانپێکردەوە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە ئاسمانییەکان دەستپێدەکەنەوە. فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆوە گەشتە…
Total
0
Share