نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات

نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات و لەگەڵ محەمەد بن زاید سەرۆکی وڵاتەکە کۆدەبێتەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی وڵاتی ئیمارات بکات.

ئاماژەی بەوەشدا، نێچیرڤان بارزانی لە سەردانەکەیدا لەگەڵ محەمەد بن زاید ئەلنەهیان سەرۆکی ئیمارات لە ئەبوزەبی پایتەخت کۆببێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەکۆبوونەوەی نێوانیاندا بڕیارە چەند پرسێکی تایبەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات، دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و چەند بابەتێکی دیکەی هاوبەش تاوتوێ بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. رێواز فایەق: دادگای فیدراڵیی عێراق هیچ پرسیارێكی لەبارەی د. یوسفەوە ئاراستە نەكردووم

د. رێواز فایەق سەرۆكی‌ خولی‌ پێنجەمی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت،”لە ‌ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو، جگە لە…
Total
0
Share