کاروان میراودەلی: ئەو کەسەی لە سنووری خەلیفان خنکا هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەبە

بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران ئاشکرایکرد، لە سنووری قەزای خەلیفان هاوڵاتییەکی بە رەگەز عەرەب لەگەڵ خێزانەکەی کە بۆ گەشت روویان لەو ناوچەیە کردبوو، خنکا.

کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بە رووداوێکی خنکان لە ناوچەی بەورکان لە سنووری قەزای خەلیفان، لە رووداوەکەدا کەسێکی بە رەگەز عەرەب خنکاوە، کە لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشتوگوزار سەردانی ئەو ناوچەیان کردووە.

وتیشی، کەسە خنکاوەکە ناوی حسێن عەلی عەباسە، لەدایکبووی ساڵی 2009یە و، خەڵکی پارێزگای بەغدادە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمی خنکاوەکە لە پزیشکی دادی خەلیفانە و، بریندارەکانیش گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی ئاشتی.

بە وتەی بەرگریی شارستانیی سۆران، لەمساڵدا ئەمە دەیەمین کەیسی خنکانە لە سنووری ناوچەکەدا.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی: ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی سلێمانی بەرەو سعودیە بەڕێدەکەوێت

وتەبێژی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ حاجییانی سلێمانی، کە ژمارەیان 147 کەسە بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون. دانا محەمەد،…
Total
0
Share