ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێندرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ رایگەیاند، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ئاگادارکرانەوە کە ژنێک لە کەمپی ماملیان لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێندرا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پاش ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ فەوجی پۆلیسی کەمپی ماملیان گەیشتنە شوێنی تاوانەکە و لەگەڵ تیمی بەشی لێکۆڵینەوەی تاوان، فەرمانگەی نەهێشتنی تاوانی سیپا، بنکەی پۆلیسی گەردەسین و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێ لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ژنەکە تەمەنی 29 ساڵە و لەلایەن هاوسەرەکەیەوە خنکێندراوە، لەئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری لە پارێزگای دهۆک بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر.

دەشڵێت، پۆلیسی کەمپی ماملیان تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکردووە و بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كەركوك.. دوو گەنج لە مەلەوانگەیەك بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا

لە مەلەوانگەیەكی كەركووك، دوو گەنج بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانیان لەدەستدا. پەیامنێرمان پێیڕاگەیاندین،”دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە مەلەوانگەی گەڕەكی…
Total
0
Share