بەرگریی شارستانیی سلێمانی: رووداوەکەی ئەمڕۆی بانی مەقان هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لەبارەی رووداوی پێکدادانی دوو بارهەڵگرەکەی سەر رێگای کەرکوک – سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەرگریی شارستانیدا هاتووە، ئەمڕۆ رێکەوتی 4/4/2025، کاتژمێر 03:00ی پاشنیوەڕۆ، تیمەکانی بەرگریی شارستانی ئاگادارکرانەوە لە بوونی رووداوێکی پێکدادان لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگردا، لەسەر رێگای بانی مەقان، نزیک ناحیەی قەرەهەنجیر.

ئاماژەی بەوەشدا، بەهۆی توندیی پێکدادانەکەوە، هەردوو بارهەڵگرەکە ئاگریان گرت و دەستبەجێ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە بنکەکانی (چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکێی جەباری) و چوار بنکەی تری ئاگرکوژێنەوە لە پارێزگای کەرکوک، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.

دەشڵێت، توانرا لە ماوەیەکی گونجاودا ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکرێت و رێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری بگیرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەرگریی شارستانیی سلێمانیدا ئەوەش هاتووە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە و تەنها زیانی ماددی بەر هەردوو ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە کەوتووە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی رووداوەکە و کاری تیمەکانی فریاگوزارییەوە، رێگای سەرەکیی نێوان کەرکوک – چەمچەماڵ، بۆ ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر بەربەستکرا لە هاتوچۆکردن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی کارتی ڤاکسین دەکاتە مەرج بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاوڵاتییان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، هەر هاوڵاتییەک سەردانیان دەکات مەرجە کارتی ڤاکسینی پێبێت لە مانگی داهاتووەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.…
Total
0
Share