د. سەباح هەورامی: دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە

بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا دەستمان بە کڕینی دەرمان کردووە و ئەگەر کێشە دروستنەبێت بەشێکی زۆری پێداویستییەکانمان پڕدەکاتەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەریی گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا لە رێگای تەندرەوە دەسمان بە کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی کردووە و ئەگەر کێشەی نەختینەمان بۆ دروست نەبێت، ئەوا دەتوانین بەشێکی زۆری پێداویستییەکانمان لە رێگایەوە دابین بکەین.

ئاماژەی بەوەشدا، رەزامەندی لەسەر کڕینی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دەرچووە، و لە ئێستادا لە وەزارەتی داراییە و لە دواتردا دەگاتە وەزارەتی تەندروستیی هەرێم.

دەربارەی کڕینی پێداویستیی تاقیگەکانیش ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەکەین لە مانگی داهاتوودا کڕینی پێداویستیی تاقیگەیان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و تا مانگی داهاتووش لەرێگای چەند هەنگاوێکەوە رێگری دەکەین لەوەی پێداویستییان نەمێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیس ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە دزی لە کەپرەکانی دووکان دەکرد

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە لە کەپرە گەشتیارییەکانی هاوینەهەواری دووکان چەند کەلوپەلێکی جۆراوجۆری دزی بوو”. بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی…
Total
0
Share