سەرچاوەیەک: تائێستا دەستەی مافی مرۆڤ لەسەر دۆسیەی محەمەد قادر ڕاگەیەندراوی بڵاونەکردووەتەوە

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، دوێنێ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ سەردان و بەدواداچوونیان بۆ چەند کەیسێک لە سلێمانی کردووە و ئاماژەیان بەوەکرد، ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە، بەڵام تائێستا هیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، وەفدەکە بە سەرۆکایەتیی مونا یاقوو، سەرۆکی دەستە و ڕامان مەجید، ڕاوێژکاری دەستە و تاڤگە عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی یاسا و مافی مرۆڤ، سەردانی دادوەر عومەر ئەحمەد، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانییان کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتەکان سەبارەت بە گواستنەوەی دۆسیەی لالەزار بۆ دادگای پێداچوونەوە.

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەڵێت، وەفدەکە سەردانی ڕاگیراو محەمەد قادر تۆفیقیان کردووە، کە لەکاتی دادگاییکردنەکەیدا ئاماژەی بەوەکردبوو، ئەشکەنجە دراوە، هەروەها دیداریان لەگەڵ کارزان ئەحمەد محەمەد ئەنجامداوە، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زانیاری لەسەر ئەشکەنجەدانی بڵاوکرابووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەندامـ.ـی نێـ.ـرینەی بڕی

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو پیاوەی هاوسەرەکەی ئەنـ.ـدامی نێریـ.ـنەی بڕی کاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە. د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری…
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بۆسەر بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێگریی یاسایی هەیە لەبەردەم گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە…
Total
0
Share