ئەو خۆراکانەی خەوێکی ئارامت پێدەبەخشن

مەگنسیۆم یەکێکە لەو ماددە گرنگانەی رۆڵێکی سەرەکی لە بەخشینی خەوێکی ئارام بە مرۆڤ دەبینێت، بڕی پێویستی مەگنسیۆمیش دەکرێت لە رێگای خۆراکی دەوڵەمەند بەو ماددەیەوە بەدەستبێت.

پێگەی ئێن دی تیڤی هیندی لیستی ئەو خۆراکانەی بڵاوکردووەتەوە کە دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و خواردنیان بە تایبەت پێش کاتی نووستن وادەکات، خەوێکی ئارامت پێببەخشێت، لەو خۆراکانەش

-بادەم، بەهۆی ئەوەی لە هەر 23 گرامێکدا بڕی 80 میلیگرام مەگنسیۆمی تێدایە.

-سپێناغ، لە هەر یەک کوپ سپێناغی کوڵاودا بڕی 157 میلیگرام مەگنسیۆم هەیە.

-دەنکی کوولەکە، لە هەر 30 گرامێکدا 150 میلیگرام مەگنسیۆم هەیە.

-ئەڤۆکادۆ، لە هەر دانەیەکدا 58 میلیگرام مەگنسیۆم هەیە.

-مۆز، تۆوی چیا، چوکلاتەی رەش، شۆفان، ماست و پاپایە بەشێکی دیکەن لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە مەگنسیۆم و باشترین بژاردەن بۆ ئەو کەسانەی بەدوای خەوێکی ئارامدا دەگەڕێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 250 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە داخڵکراون

شەپۆلێکی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵانی سلێمانیدا بڵاوبووەتەوە و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانیش دەڵێت، شەپۆلەکە چاوەڕوانکراوبووە و ساڵانە…
زیاتر ببینە

مەترسیی دزەکردنی هەیە
تەندروستیی جیهانی داوا لە ئۆکرانیا دەکات میکرۆبە مەترسیدارەکان لە تاقیگەکاندا ‏لەناوببات

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئامۆژگاریی زۆر بەهێزی ئۆکرانیا دەکات بە لەناوبردنی ئەو میکرۆبانەی زۆر مەترسیدارن و هۆکاری نەخۆشین لە…
Total
0
Share