سەڵاحەدین.. شەڕی داعش و حەشدی شەعبی بەردەوامە

چەكدارانی داعش پەلاماری هێزەكانی حەشدی شەعبییان لە سەڵاحەدین داوە و ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێرە شەڕ بەردەوامە.

شەڕەكە لە ناوچەی عێس لە پارێزگای سەڵاحەدین دروستبووە، بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق، تا ئێستا فەرماندەیەك و 10 چەكداری حەشدی شەعبی كوژراون و 14 چەكداریشیان برینداربوون.

فەرماندە كوژراوەكەی حەشدی شەعبی ناوی “حسێن سعێدان”ـە كە بە ئەبو عەلیا ناسراوە، ناوبراو فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 22ی سەر بە فەیلەقی بەدر-ی حەشدی شەعبی بووە.

بە گوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، لە شەڕەكەدا 18 چەكداری داعش كوژراون و شەڕەكە تا ئێستا بەردەوامە و ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولادا درێژەی هەیە.

حسێن سعێدان، فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 22ی حەشدی شەعبی كە ئەمشەو كوژرا
بابەتی پێشتر

زیاتر لە نیوەی ئەمریكییەكان لەگەڵ سزادانی ترەمپ-دان

بابەتی دواتر

عێراق.. 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share