عێراق.. 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون

وێنە: AFP

سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ئاشكرایكرد، لە ساڵی 2003وە 475 ڕۆژنامەنووس كوژراون.

موئەیەد لامی، نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق ڕایگەیاند، “هیچ ڕۆژنامەنووسێك لە زیندانەكانی عێراقدا دەستبەسەر یاخود زیندانیكراو نییە.”

وتیشی، “ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە ساڵی 2003وە تا ئێستا 475 شەهیدیان بەخشیوە، ئەوەش بەرزترین ژمارەی كوژرانی ڕۆژنامەنووسانە لەسەر ئاستی جیهان لەو ماوەیەدا.”

نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانییدا كە درەنگانی شەوی شەممە بڵاوكرایەوە، ڕایگەیاند، “ڕۆژنامەنووسان ڕۆڵێكی سەرەكییان هەبوو لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك و بەرزكردنەوەی ورەیان لە ماوەی شەڕی دژ بە داعشدا و لەو ماوەیەدا 55 ڕۆژنامەنووس شەهیدبوون.”

موئەیەد لامی ئاشكراشیكرد كە یاسایەكی تایبەت بە ڕۆژنامەنووسان دەركراوە و موچە بۆ خانەوادەی ڕۆژنامەنووسانی كوژراو دابین دەكرێت و بە شەهیدی دژەتیرۆر ئەژماردەكرێن.

بابەتی پێشتر

سەڵاحەدین.. شەڕی داعش و حەشدی شەعبی بەردەوامە

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید تۆڵەی شکستەکانی سوپەر و کۆپای لە ئالاڤێس کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share