کاروان میراودەلی: بەهۆی تەرزەوە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، بەهۆی ئەو تەرزەبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە و چەند حاڵەتێکی برینی سووکیش هەبوون.

کاروان میراودەلی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ شەپۆلێکی تەرزەبارینی چڕ ناوچەکەی گرتەوە، هەرچەندە زانیاریی جیاواز لەبارەی قەبارەی زیانەکان باسدەکرێن، بەڵام پێویستە لە رێگای لیژنەیەکی خەمڵاندنەوە لە سبەینێوە دەستبکەین بە کۆکردنەوەی ئاماری زیانەکان.

ئاشکراشیکرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکانمان ئەمڕۆ زیاتر لە 200 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە، چەند حاڵەتێکی برینداری سووک هەبوون.

جەختیشیکردەوە، لە چەند شوێنێک کێشەی گیرانی رێگا دروسبووبوو، لەڕێگای چوار تیممانەوە توانیمان رێگاکان بکەینەوە، جگە لەوەش توانیمان حەوت گەنج رزگاربکەین کە لەسەر چیای گۆشینە ئۆتۆمبێلەکەیان لایدابوو و گیریان خواردبوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: پشتگیری تەواوی بڕیارە یاسایی و دەستوورییەكانی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەكەین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق…
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی لەبەردەم بانکەکان تیمی تەندروستی دادەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی گیانی مووچەخۆران تیمێکی تەندروستیی لەبەردەم سەرجەم بانکەکانی دابەشکردنی مووچەدا جێگیربکات. لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share