ئەو خۆراکە باوەى کۆلیستڕۆڵ دادەبەزێنێت

پزیشکێکى پسپۆڕ ئەو خۆراکە باو و خوازراوە ئاشکرادەکات کە رۆڵى هەیە لە دابەزاندنى ئاستى کۆلیسترۆڵ و لە هەمان کاتدا دەبێتەهۆى دابەزاندنى کێش.

دکتۆر لیودمیلا، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى کۆئەندامى هەرس رایگەیاند، فاسۆلیا ئاستى کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا میتابۆلیزم خێرادەکات و یاریدەدەر دەبێت لە دابەزاندنى کێشدا.

دەشڵێت، “فاسۆلیا هەستى تێربوون دەبەخشێت، میتابۆلیزم خێرا دەکات و ئاستى کۆلیسترۆڵ لە خوێندا دادەبەزێنێت، هەروەها پرۆسەى لەناوبردنى چەورى و لەدەستدانى کێش زیاددەکات”.

فاسۆلیا بڕێکى زۆر ڤیتامین و کانزاکانى تیایە، هەروەها پڕۆتینى بێ چەورى تیایە کە دەکرێت جێى گۆشت و ماسى بگرێتەوە، ئەو پسپۆڕە وا دەڵێت.

ئاماژەشدەدات، لەهەمان کاتدا بڕێکى زۆر ریشاڵى خۆراکی تیایە کە کاریگەریی ئەرێنى لەسەر کارى ریخۆڵە دەبێت، هەروەها بەهۆى پێنوێنیی کەمى شەکر دەتوانرێت لە ژەمەکانى نیوەڕۆ و ئێوارەدا بخورێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی نەبوونی پێداویستییەکانەوە نەخۆشەکانمان خۆیان مەواد دەکڕن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی باس لە بەردەوامی و زیاتربوونی قەیرانی کەلوپەل و پێداویستییە پزیشکییەکان دەکات لە شارەکە، ئاماژە…
Total
0
Share