بزووتنەوەی گۆڕان – كوردسات راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

رێپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، بزووتنەوەی گۆڕان لە (10/4/2025) كۆنفڕانسی نیشتمانی دەبەستێت و ئەمڕۆ نووسراوی رەسمیی كۆمسیۆنمان بەدەست گەیشت.

رۆڤان سەروەت، رێپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕان لە ئۆفیسی سلێمانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان راگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەژێر راسپاردەی بڕیاری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و پاڵپشت بە نووسراوی فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسییەكان ژمارە (875)، لە (27/3/2025)، بە رەسمی ئاگادار كراینەوە بۆ بەستنی كۆنفڕانسی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان لە رۆژی پێنجشەممە (10/4/2025).

وتیشی، “وەكو بزووتنەوەی گۆڕان هەموو ئامادەكارییەكانمان تەواو كردووە بۆ ئەوەی لەژێر راسپاردە و ڕێنماییەكانی فەرمانگەی پارت و رێكخراوە سیاسییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و ئۆفیسی پارێزگای سلێمانی كۆمسیۆن لەو رۆژەدا كۆنفڕانس ببەستین”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هۆکاری تێنەپەڕاندنی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران ئاشکرادەکرێت

ماوەی نزیکەی دوو ساڵە پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی کۆتایی لەسەر نەدراوە و ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش، هۆکارەکەی…
Total
0
Share