گەرمیان.. لە دوو رووداوی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

ئەمڕۆ لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو کەس برینداربوون کە یەکێکیان منداڵە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە گەڕەکی کەلاری کۆن ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان ئەڵتیما منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵانی کرد بە ژێرەوە برینداریکرد و رەوانەی نەخۆشخانەکرا.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کراون بەهۆی خێرایی زیادەوە کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و زیانی بە دار و ژینگەی نێوان هەردوو شەقامەکە گەیاند بەهۆیەوە لێخوڕی ئۆتۆمبێلەکە برینداربوو.

باسیلەوەشکرد، تیمەکانی هاتووچۆی گەرمیان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی سواڵكردن دەستپێدەكات

قائیمقامیەتی سلێمانی بە هاوكاری لایەنە پەیوەندییدارەكان هەڵمەتێك بۆ بنبڕكردنی دیاردەی سواڵكردن دەستپێدەكات. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی تێیدا هاتووە،…
Total
0
Share