بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر ئەو کەسەی لە بەنزینخانەکەی شارەکە تەقەیکردبوو و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدابوو، دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ئەمشەو چوارشەممە، کاتژمێر (8:30) رێکەوتی (6ـی 8ـی 2025) لە بەنزیخانەیەک لە شەقامی کۆیە کارمەندی بەنزینخانەکە، شۆفێرێک و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە دەبێتە دەمەقاڵێیان، لەلایەن کارمەندی بەنزینخانەکەوە تەقەدەکرێت و لە ئەنجامدا سێ هاوڵاتی دەکوژرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەڕێوەەرایەتیی پۆلیس تۆمەتباریان دەستگیرکرد و لەئێستاشدا، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.