شێركۆ جەودەت: یاسای سندوقی داهاتە نەوتییەكان گەندەڵی كۆنترۆڵدەكات بۆیە جێبەجێناكرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2015ەوە یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتییەكان دەرچوێندراوە و جێبەجێنەكراوە و دەڵێت، “ئەو یاسایە گەندەڵی لە هەرێمی كوردستان كۆنتڕۆڵدەكات بۆیە جێبەجێناكرێت لە كاتێكدا لە كارنامەی حكومەتدا هەبووە”.

شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە 10ی ئایاری 2015ەوە یاسای سندوقی كوردستان بۆ داهاتە نەوتییەكان لە پەرلەمان پەسەندكراوە، چونكە گەندەڵیی كۆنتڕۆڵدەكات ئەو یاسایە جێبەجێنەكراوە.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوە كرد، “ئەو دامەزراوەیە چەند ئەركێكی گرنگی هەیە لەوانە كۆكردنەوەی داهاتی نەوت لەو سندوقەدا كە دەتوانرێت بخرێتە خزمەتی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانەوە”.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی وتی، “ئەگەر سندوقەكە كارابكرێت دەتوانرێت داهاتی هەرێمی كوردستان لەو سندوقەوە ئاراستە بكرێت و پەرە بە سەرجەم كەرتەكان لە هەرێمی كوردستان بدرێت”.

شێركۆ جەودەت ئاماژەی بەوە كرد، كاراكردنی ئەو سندوقە لە كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم هەبووە، بەڵام كابینەكە كارەكانی بەكۆتا دێت كەچی تا ئێستا یاساكە كاری پێنەكراوە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی ڕوونكردنەوە لەبارەی پێدانی ژەمەڤاكسین لە ڕەمەزاندا دەدات

بابەتی دواتر

یەكێتیی ئەوروپا هەڕەشە لە ڕوسیا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share