نرخی زێڕ دابەزی

دوای ئەوەی دوێنێ بەهاکەی گەیشتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا؛ ئەمڕۆ بەهای زێڕ دابەزی.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 114 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا دوێنێ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 124 دۆلار.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و هەندێکجاریش، نرخەکەی بەرز و نزم دەکات.

شارەزایانی ئابوری هۆکارێکی سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ ئەو نادڵنیاییەی لەبارەی زیادکردنی باجی گومرگ لەسەر وڵاتانی دیکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە، هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وادەی دابەشکردنی شایستەی دارایی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان راگەیەندرا

بەرپرسێکی کۆمسیۆنی عێراق، وادەی دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان ئاشکرادەکات. نەبەرد عومەر، بەرپرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کۆمسیۆنی…
Total
0
Share