ئاوات محەمەد: هەنگاوەکان بۆ پاراستنی شاخی گۆیژە لە ئاگرکەوتنەوە دەستیانپێکردووە

شاخی گۆیژە

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، هەنگاوەکان بۆ پاراستنی شاخی گۆیژە لە سووتان بە رشاندنی دەرمان دەستیپێکردووە.

 

ئاوات محەمەد لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرەتای ئاگربڕی چیای گۆیژە بە رشاندنی دەرمان دەستپێدەکەین بە تایبەت لەو شوێنانەی دەکەونە نزیک شەقامەکان و لە دامێنی شاخەکەدان بۆ ئەوەی ئەو گژوگیایەی تێیدا سەوزبووە بەرزنەبێتەوە و لەدوای وشکبوونی هۆکارنەبێت بۆ تەشەنەسەندنی ئاگر.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای زەردبوونی گژوگیا ئەو بەشانەی کە بە دەرمان نەتوانراوە لەناوببرێن لە رێگای کرێکار و ئامێرەکانەوە پاکدەکرێنەوە و رووبەری ئاگربڕ فراوانتر دەکەین، هەموو ئەو کۆمپانیایانەی بەشدارن لە سەوزکردنی شاخی گۆیژە، بەشدارن لە پاراستنی سەوزایی شاخەکە و هەر کارێک پێویست بێت دەیگرنە بەر.

داوایشیکرد، ئەو هاوڵاتییانەی روو لە شاخەکە دەکەن، نەبنە هۆی ئاگرکەوتنەوە، چونکە زیان بە هەموو لایەک دەگەیەنێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک: لە کۆبوونەوەی لوتکەدا یەکێتی رژدبووە لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن

بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە پیرمام بەڕێوەچوو، یەکێتی…
Total
0
Share