خێزانێك سكاڵایان لە كەڵەشێرێك كرد كەچی خۆیان سزادران

لە كوردستان و هەموو جیهاندا، كەڵەشێر بەوە ناسراوە كە لە كاتەكانی بەرەبەیاندا دەخوێنێت، بەڵام وادیارە كەسانێك بەو دەنگە ئارامییان لێدەبڕێت و ئەوەش ناكۆكی و تەنانەت هەندێك جار شەڕی نێوان هاوسێكانی لێدەكەوێتەوە.

لە فەرەنسا، یاسایەك پەسەندكرا بۆ پاراستنی “كەلەپووری هەستەوەری” كە مەبەست لێی، پارێزگاریكردنە لە دەنگ و بۆنی لادێ، واتە دەنگی ئاژەڵ و پەلەوەر و باڵندە و بۆنی خۆیان و پاشەڕۆكانیان.

هۆكاری دەرچوواندنی یاساكە كە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو پەسەندكرا، ڕوداوەكانی شەڕ و ناكۆكیی نێوان خەڵكی دێهاتی وڵاتەكەن، كە چەندین جار بەهۆی دەنگی ئاژەڵ و باڵندە و پەلەوەرەوە، دراوسێیانی گوندنشین، یەكتریان پەلكێشی دادگا كردووە.

یەكێك لەو كەیسانەی ساڵی 2019 دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، دادگاییكردنی كەڵەشێرێك بوو بەناوی “مۆریس” لە دادگای ڕۆشڤور لە خۆرئاوای فەرەنسا، ئەوەش دوای ئەوەی دراوسێكانی خانەوادەی خاوەن كەڵەشێر، سكاڵایان تۆماركردبوو بەوەی مۆریس-ی كەڵەشێر بە دەنگە بەرزەكەی بێزاریان دەكات.

مۆریس لەبەردەم دادگا

دوای لێكۆڵینەوە و دانیشتنی دادگا، بڕیارێك لەلایەن دادگاوە درا كە بۆ زۆرێك مایەی سەرسوڕمان بوو، ئەویش بێتاواندەركردنی كەڵەشێرەكە و سزادانی ئەندامانی هاوسێماڵی سكاڵاكار بوو، كە بە بڕی 1000 یۆرۆ سزادران، چونكە وەك بەرپرسی ناوچەی ڕۆشڤور ئەوكات ڕایگەیاندبوو، “بەرپرسانی هەرێمایەتی، پشتیوانی لە كەڵەشێرەكە دەكەن.”

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی خاوەنەكەی مۆریس و پشتیوانەكانی

یاسا نوێیەكەی فەرەنسا، بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی پیران پەسەندكراوە، وەك جویل جیرۆ، وەزیری كاروباری لادێ لە فەرەنسا ڕایگەیاند.

ئەو وەزیرە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە بەهۆی دەرچوواندنی یاساكەوە، ئاهەنگی گێڕاوە، چونكە “پێویستە هەمووان لە دەنگ و بۆنی ئاوایی تێبگەن” و دەشڵێت، “ئەمە سەركەوتنێكە لە دوای مردنی مۆریس-ی كەڵەشێر، سیمبوڵی ژیانی لادێ.”

بابەتی پێشتر

بایەرلیڤەرکوزن 0-1 ڤۆلفسبۆرگ

بابەتی دواتر

سعودیە: حوسییەكان موشەكێكیان نا بە پایتەختەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share