لە عێراق هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل سنووردار دەکرێت

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە هەمانهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل سنوورداردەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بەم نزیکانە میکانیزمێک بۆ رێکخستن و سنوورداکردنی ئاستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە عێراق جێبەجێدەکرێت، بە سەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانیی و لایەنە پەیوەندیدارەکان.

ئاماژەی بەوەشداوە، میکانیزمەکە کاریگەری لەسەر کۆنترۆڵکردنی بازاڕی ئۆتۆمبێل و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی شەقام و رێگاوبانەکان هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو،  بە مەبەستی جێبەجێکردنی میکانیزمەکە هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ، وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتیی گومرگەکان دەکرێت و پێشبینی دەکەن لە ماوەکانی داهاتوودا هەنگاوی جدی بۆ جێبەجێکردنی بنرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق لە رێگەی بانکی رەشیدەوە قەرزی دەستپێشخەری دەداتە هاوڵاتییان

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق، قەرزی دەستپێشخەریی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە راگەیەندراوە، ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی کاریگەرە بۆ وەبەرهێنان لە…
Total
0
Share