نوێترین زانیاری لەبارەی کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی مووچەی هەرێم

دادگای باڵای فیدراڵی

هەرچەندە بڕیاربوو لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەی دادگای باڵای فیدڕاڵی سەبارەت بە دەرکردنی فەرمانسالاری لەبارەی مووچەی هەرێمەوە بەڕێوەبچێت، کۆبوونەوەکە بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا.

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “بەپێی ئەو بەدواداچوونانەی کردوومانە و ئەو زانیارییانەی لە دادگای باڵای فیدڕاڵییەوە پێیان داوین، بڕیاربوو ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەی دادگاکە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی یەکێک لە دادوەرانی دادگاکە لە حەج نەگەڕاوەتەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پێشبینیدەکرێت، رۆژی سێشەممەی داهاتوو و دوای گەڕانەوەی ئەو دادوەرەی دادگاکە لە حەج، دادگا کۆببێتەوە و ئومێد هەیە فەرمانسالاری تایبەت بە مووچەی هەرێم دەربکات”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچيرڤان بارزانى: هەموو لایەنە سیاسییەکان لە هەرێم پێویستە پێکەوە رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی رێككه‌وتننامه‌ى (11)ى ئازارى 1970وە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، با له‌ هه‌رێمى…
Total
0
Share