سبەى لە کوێ ئەگەرى باران هەیە؟

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى ئەمڕۆ تا ئێوارە ئەگەرى دابارین لە ناوچە جیاجیاکانى هەرێم هەیە و سبەینێش باران سنووردار دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسى و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشـتى هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسکە لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم و، لە ناوچە شاخاوییەکان کاریگەری دابارین زیاتر دەبێت.

دەشڵێت، بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، تەنها لە بەشی باکوور و باکووری رۆژئاوای هەرێم و پارێزگای دهۆک کاریگەری شەپۆلەکە تا درەنگانی شەو دەمێنێ.

پلەى گەرمیش بە (2-3) پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانى دوێنێ، کەشناسى وا دەڵێت.

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەینێش ئاماژەیدا، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، ئەگەری نمەباران لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکاندا هەیە. هەروەها پلەى گەرمى بە (2-3) پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوى ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی یەكێتیی زانایانی كوردستان: هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌نجامنه‌دانی حه‌جه‌وه‌ گوناهبار نابێت

سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاره‌كه‌ی سعودییه‌ بۆ ئه‌نجامنه‌دانی پرۆسه‌ی حه‌ج شه‌رعییه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌شی به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه‌…
Total
0
Share