گەشتوگوزاری سلێمانی: 70%ی هۆتێل و مۆتێلەکان پڕبوون لە گەشتیار

وتەبێژی گەشتو‌گوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا، 70%ـی هۆتێل‌ و ناوچە گەشتیارییەکان پڕبوون ‌لە گەشتیار.

گۆران قادر، وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، لە سێیەم رۆژی جەژنی رەمەزانەوە، هاتنی گەشتیاران بەلێشاو بۆ ‏شاری سلێمانی دەستپێكردووە و سەرجەم هۆتێل‌ و ناوچە گەشتیارییەکان ئامادەكارییان بۆ هاتنی گەشتیار كردووە.

وتیشی، ئەوەی تائێستا بە ئێمە گەیشتووە، 70%ـی هۆتێل‌ و ناوچە گەشتیارییەکان پڕبوون لە گەشتیار و شوێنیان نەماوە، هاوکات زیاد لە 100 گروپی گەشتیاری، لەم چەند رۆژەدا سەردانی شاری ‏سلێمانییان كردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە شاری سلێمانی شوێنی ‏مانەوەی یەك كەس لە پێنج هەزار دینارەوە دەستپێدەکات تاوەكو نزیكەی ‏‏100 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەجمەدینی غوڵامی: ئەوانەی دەڵێن نەورۆز جەژنی کورد نییە نابێت لە کوردستان بژین

هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی رایدەگەیەنێت، “ئەوانەی دەڵێن نەورۆز جەژنی کورد نییە نابێت لە کوردستاندا بژین”. نەجمەدین غوڵامی، هونەرمەندی گۆرانیبێژی…
Total
0
Share