ئەمریکا 500 هەزار دۆلار لە دەروازەی بادیناندا خەرجدەکات

ئەم شوێنە لە ئامێدی، نزیکەی دوو هەزار ساڵە دروستکراوە

کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ڕایگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی بڕی 500 هەزار دۆلار لە نۆژەنکردنەوەی دەروازەی بادیناندا خەرجدەکات، ئەم بەخشینەش جەخت لە پابەندبوونیان دەكاتەوە بۆ پارێزگاریكردن لە شوێنەواریی دەوڵەمەند و و كولتووری ئەم ناوچەیە.

رۆب والەر، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی دابینکردنی پارەکە و نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکە ڕایگەیاندووە، ” من لێرەم بۆ راگەیاندنی  500 هەزار دۆلار بۆ نۆژەنکردنەوە و پاراستنی ئەم گەنجینە شوێنەوارییە، ئەمە بەشێکە لە زنجیرەیەک بەخشینی دارایی کە ئەمەریکا پێشکەشی دەکات بۆ پارێزگاریکردن و پاراستنی شوێنەواری دەوڵەمەند و کەلەپووریی و کولتووریی ناوچەکە”.

کونسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، حكوومەتی ئەمەریكا سوورە لەسەر پارێزگاریكردن و نۆژەنكردنەوەی ئەم شوێنە كولتوورییە ناوازەیە و زۆر خۆشحاڵە بە كاركردن لەگەڵ كوردانی هەرێمی كوردستان بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانجە، هەروەها كونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریكا هیواشی خواستووە ئەو مینحەیە ببێتە پردێكی نوێ بۆ بەهێزكردنی پەیوەندیی زیاتری نێوان گەلی ئەمەریكا و هەرێمی كوردستان”.

دەرگای بادینان لە ئامێدی دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دروست كراوە، دەبێتە ناسراوترین و كۆنترین دەرگا لە پارێزگای دهۆك، دەرگای بادینان كە دەكەوێتە بەشی باشوور رۆژئاوای ئامێدی یەكێكە لە كۆنترین و ناسراوترین دەرگا و دەروازەكانی كوردستان و پارێزگای دهۆك.

ئەو دەرگایە چەند ناوێكی هەیە لەوانە، دەرگای بادینان، چونكە بادینان لە ئامێدی دەستی پێ كردووە یان دەرگای سپنە چونكە دەكەوێتە نزیك رووباری سپنە و دەرگای مووسڵیشی پێ دەگوترێ‌، چونكە كاروانە بازرگانییەكانی مووسڵ كاتێك دەهاتنە بادینان سەردانی ئامێدیان دەكرد و لەو دەرگایە دەهاتنە ژوورەوە.

بابەتی پێشتر

کۆبوونەوەی ئەمریکا و پەکەکە ئاشکرا دەبێت

بابەتی دواتر

نزیکەی 70 مزگەوت لە هەولێر وتاری هەینیان تێدا نەخوێندرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران ئەو پارەیەی بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵیی سلێمانی تەرخانیكردبوو تا ئێستا خەرجینەكردووە

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕەپارەیەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵی بۆ پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكان…
زیاتر ببینە

نرخی گۆشتی سوور گرانبوو

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، نرخی گۆشتی سوور گرانبووە و یەك كیلۆ لە 16 هەزار دینارەوە بووەتە…
Total
0
Share