قوباد تاڵەبانی: کلدان و ئاشووری و سریان لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکەن

جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، “کلدان و ئاشووری و سریان لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکەن”.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی بابلی – ئاشووری (ئەکیتۆ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کلدان، ئاشووری و سریان لە کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم و هیوای رۆژانێکی پڕ لە خۆشی و ئاشتی و ئارامییان بۆ دەخوازم.

دەشڵێت، “کلدان و ئاشووری و سریان لە رەسەنترین پێکهاتەکانی کوردستان و عێراق و ناوچەکەن، کوردستان وەکچۆن شانازی بە مێژووی دێرینی پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکانییەوە دەکات، لەمەودواش وەک لانکەی پێکەوەژیانی پڕ لە ئاشتی و ئارامی بۆ سەرجەم دانیشتووانەکەی دەمێنێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: له‌ نزيكه‌وه‌ چاودێريى دۆخى مامۆستايان و فه‌رمانبه‌رانى مانگرتوو دەکەم

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه‌ و شايسته‌ دارايييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان داوايه‌كى ڕه‌وايه‌ و هه‌مووان…
Total
0
Share