شارەوانیی سلێمانی: هەڵمەتێک بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان ئەنجامدرا

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەڵمەتێکیان بۆ لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان لە چەند گەڕەکێک ئەنجامدا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەڵمەتەکە لە پاش سکاڵا و داواکاریی زۆرێک لە هاوڵاتییان ئەنجامدرا و هەریەک لە شەقامی ئازادی نزیک مزگەوتی (حاجی کەریم بێ کراس) و شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود بەرامبەر نەخۆشخانەی بەخشینی گرتەوە.

دەشڵێت، هەر لەو هەڵمەتەدا، وێڕای لادانی زیادەڕەوییەکان و رێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان، بەپێی یاسا و رێنماییەکان، تاوانەی سەرپێچیکاران کرا و داوایان لێکرا پابەندییان هەبێت و هۆکارێک نەبن بۆ ناشرینکردن و شێواندنی سیمای شەقامەکان.

ئەوەش هاتووە، “لای خۆیشیانەوە، بەشی زیادەڕەویی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، بەردەوامبوونی هەڵمەتەکانیانی دووپاتکردەوە، بەجۆرێک، کاری لادانی زیادەڕەوی و رێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکان، سەرجەم گەڕەکەکان و ناوبازاڕ بگرێتەوە، هەروەها سیمایەکی شارستانی و سەردەمییانە ببەخشنە شەقامەکان لە رێگەی پێشگرتن لە ئەنجامدانی کاری زیادەڕەوی، لەلایەن کاسبکاران و دوکاندارانەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پێشمەرگە: سبەینێ دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، سبەینێ پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی مانگی حەوتی هێزەکانی هاوپەیمانان دەکرێت. وەزارەتی پێشمەرگە لە…
Total
0
Share